ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

جەنگیز ئوندەر پەیوەندی بە لێستەرەوە کرد

یاریزانی نێودەوڵەتی تورکی بە دوای خەونی یاریکردن لە پرێمەرلیگ دەکەوێت

یانەی لێستەر سیتی گرێبەستێکی بە شێوەی خواستن لەگەڵ جەنگیز ئوندەر بۆ ماوەی وەرزێک واژۆ کرد.

ئوندەر بۆ وەرزی ٢٠٢٠-٢١ لەگەڵ لێستەر سیتی یاری دەکات و چاوەڕێی رێگەپێدانی نێودەوڵەتی و پرێمەرلیگە بۆ دەستپێکردنی کاروانەکەی. فۆکسس بە بڕی ٢.٧ ملیۆن پاوەند ئوندەریان بۆ وەرزێک گواستەوە ریزەکانیان.

یاریزانی نێودەوڵەتی تورکی سێ ساڵ لەگەڵ یانەی رۆما یاریکرد و دوای شکستهێنانی لە وەرگرتنی شوێنێک لە پێکهاتەی سەرەکی جیالۆڕۆسۆ، ئەمجارەیان بەختی خۆی لە پرێمەرلیگ تاقیدەکاتەوە.

ئوندەر لە دوای گواستنەوەی بە پێگەی فەرمی لێستەری راگەیاند، دەمێکە یاریکردن لە پرێمەرلیگ خەونی ئەوە و ئێستاش بە باشترین شێوە سوود لە چانسەکە وەردەگرێت.

 

 

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button