ئیسپانیاگرنگترین

بارتۆمیۆ: نەمتوانی رێگە بە چوونەدەرەوەی مێسی بدەم

سەرۆکی بارسێلۆنا پێی وایە چیرۆکی چوونەدەرەوەی مێسی بەسەرچووە و ئێستا کاتی سەرنجدانانە لەسەر بردنەوەکان

سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا دووپاتیدەکاتەوە، رێگەی بە چوونە دەرەوەی لیۆنێل مێسی نەدەدا.

خۆزێ ماریا بارتۆمیۆ، سەرۆکی بارسێلۆنا لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی TV3 روونیکردەوە “هەرگیز نامەوێت کێشە لەگەڵ مێسی دروست بکەم. ئەو کاپتن و سەرکردەی تیمەکەمانە، نەمتوانی رێگە بە چوونە دەرەوەی لە بارسا بدەم، ئەو باشترین یاریزانی مێژووە و تیمەکەمان پێویستی پێیەتی، مانەوەی مێسی دڵنیایی سەرکەوتنمان پێدەدات”.

مێسی لە نزیکبوو لە جێهێشتنی تیمەکەی، بەڵام لە کۆتاییدا بڕیاری مانەوەی بۆ وەرزێکی دیکە لەگەڵ بارسێلۆنا راگەیاند.

بارتۆمیۆ لەبارەی مانەوەی مێسی گووتی “ئێستا مێسی لەنێو یاریگا ئاستێکی نایاب پێشکەش دەکات و چیرۆکی رۆیشتنەکەمان لەیاد کردووە. پێویستە پیرۆزبایی لە خۆمان بکەین، چونکە توانیمان مێسی بهێڵینەوە. باشترین یاریزانی جیهان دەبێ لە ماڵی ئێمە بمێنێتەوە”.

تیمەکەی رۆناڵد کومان تا ئێستا سێ یاری ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێ کردووە و سێ بردنەوەی بەدەستهێناوە و لەلایەکی دیکەشەوە، ماریا بارتۆمیۆ هەڕەشەی لێسەندنەوەی متمانەی لەسەرە و رەنگە ئەنجوومەنی گشتی بارسێلۆنا بڕیاری هەڵبژاردنی پێشوەختە بدات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button