ئینگڵته‌راگرنگترین

دی خیا بووەتە ئامانجی چەند یانەیەک

یانەی یۆڤانتۆسیش هاتە ریزی ئەو یانانەی هەوڵی گواستنەوەی دی خیای گۆڵپارێزی یانەی مانجستەر یونایتد دەدەن.

بەگوێرەی چەند میدیایەکی وەرزشی بەریتانی، دی خیا رەتیکردووەتەوە گرێبەستەکەی لەگەڵ مانجستەر یونایتد درێژ بکاتەوە مەگەر ئەوەی یانەکە مووچەکەی بۆ ٣٥٠ هەزار پاوەندی هەفتانە زیاد بکات.

بەگوێرەی رۆژنامەی “لو ١٠ سپۆرتی”فەرەنسی، پاریس بڕی ٦٠ ملیۆن پاوەندی پێشکەش بە یونایتد کردووە تاکو دەست لەو یاریزانە بەربدات، بەڵام ئێستا یۆڤیش دەیەوێت ئەو یاریزانە بکاتە موڵکی خۆی.

یانەی تۆتنهامیش پێشتر ئەوەی ئاشکرا کردبوو کە نیازی هەیە ئەو گۆڵپارێزە بۆخۆی بگوازێتەوە.

دی خیا تاکو ئێستا لە ٣٥٩ یاری مانجستەر یونایتد بەشداری کردووە و یەکێکە لە گۆڵپارێزە بەهێزەکانی خولی ئینگلیزی.

بابەتی زیاتر

Back to top button