ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسێلۆنا لە گواستنەوەی لاوێکی ئینگلتەرا شکستیهێنا

رۆناڵد کۆیمان چاوی لە بەهێز کردنی هێڵی بەرگریییە، ئەمجارەیان لە جیاتی ئارۆنس هەوڵی گواستنەوەی بەرگریکارێکی ئایاکس دەدات

یانەی بارسێلۆنا نەیتوانی ماکس ئارۆنس، یاریزانی یانەی نۆرویچ بگوازێتەوە ریزەکانی.

لە میدیاکان باس لە نزیکبوونەوەی ئارۆنس یاریزانی نێودەوڵەتی ئینگلیزی بە شێوەی خواستن لە بارسێلۆنا دەکرا، بەڵام نۆرویچ ئۆفەرەکەی بارسای رەتکردەوە، چونکە لە کۆتایی وەرزدا بژاردەی گواستنەوەی هەمیشەیی لەنێو ئۆفەرەکەدا نەبوو.

یاریزانی تەمەن ٢٠ ساڵان، وەرزی رابردوو ئاستێکی بەرزی لەگەڵ کەنارییەکان پێشکەش کرد، لە کۆی گشتی پاڵەوانیەتییەکان بەشداری لە ٤٠ یاریدا کرد.

هەر لە مێرکاتۆی ئەم هاوینەدا، یانەی بایەر لیڤەرکوزن و بایرن میونشن چاویان بڕیبووە خزمەتەکانی، بەڵام بەبێ ئەوەی هیچ جووڵەیەکی بۆ بکەن.

ئێستا بارسێلۆنا چاوی لە گواستنەوەی سێرجینۆ دێست، بەرگریکاری یانەی ئایاکسە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button