فه‌ره‌نسایاریگا

بە مەبەستی هێشتنەوەی، یانەی لیۆن درێسی ژمارە ١٠ پێشکەشی دیپای دەکات

یاریزانە هۆڵەندیەکە ئەگەری پەیوەندیکردنی بە یانەی بارسێلۆناوە هەیە

یاریگا – مێمفیس دیپای لە لیستی یاریزانە خوازراوەکانی بارسێلۆنا ماوەتەوە، بەڵام هەوادارانی یانەی لیۆن هیوای مانەوەیان کاپتنەکەیان بۆ گەڕاوەتەوە دوای ئەوەی یاریزانەکە ژمارەیەکی نوێی درێسی پێدەدرێت لە یانەکە.

دیپای ژمارەی ١٠ی یاریزانی کادیویرێ وەردەگرێت لەبەرامبەردا ئەویش ژمارە ١١ی مێمیفیس دیپای وەردەگرێت. ئەم گۆڕانکاریانە سەرەڕای ئەو دەنگۆ زۆرەی ئێستایە کە ئاماژە بەوە دەدەن دیپای بۆتە یاریزانی بارسێلۆنا و تەنانەت ڕۆناڵد کۆیمانیش دووپاتی کردۆتەوە کە دیپای پێویستە بۆ بارسا.

لەوانەشە دیپای ئەم دەستپێشخەریەش ڕەت بکاتەوە و ڕووبکاتەوە یانەی بارسێلۆنا کە بە گوێرەی زۆربەی سەرچاوەکان بارسا بڕی 25 ملیۆن پاوەندی بۆ کڕینی یاریزانەکە داوە، بەڵام سەرۆکی یانەی لیۆن دووپاتی کردۆتەوە کە بارسا ئامادەنەبووە ئەم بڕە بدات و هیچ ڕێکەوتنێک لە ئارادا نییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button