ئه‌وروپائیتاڵیا

یۆڤێنتۆس لەگەڵ هێرشبەرێک گەیشتە رێکەوتن

یاریگا
سەرچاوەکانی ئیتاڵیا بڵاویان کردووەتەوە یانەی یۆڤێنتۆس سەرکەتوو بووە لە گواستنەوەی ئێدین دزیکۆ هێرشبەری بۆسنیایی یانەی رۆما.

جیانلکوکا دی مارتزیۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی زانیاریی دەستکەوتووە هەردوو یانەی رۆما و یۆڤێنتۆس لەسەر گواستنەوەی یاریزانە بۆسنیاییەکە گەیشتوونەتە رێکەوتن و بریارە ئەو یاریزانە بەرامبەر 16 ملیۆن یۆرۆ و بۆ ماوەی سێ وەرز درێسی خانمە پیرەکە لەبەر بکات، هەروەها موچەی ساڵانەشی 7.5 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

گواستنەوەی دزیکۆی 34 ساڵ بۆ ریزەکانی یانەی یۆڤێنتۆس لە کاتێکدایە، کە دەنگۆیەکی بە هێز هەبوو ئەو یانەیە لە هەوڵی گواستنەوەی لویس سوارێز هێرشبەری یانەی بارسێلۆنایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button