فه‌ره‌نساگرنگترین

سزای بەکۆمەڵ بەسەر یاریزانانی پاریس و مارسیلیا سەپێنران

یاریەکە لە دوا خولەکەکانیدا پێنچ کارتی سووری بەخۆیەوە بینی و بە بردنەوەی مارسیلیا بەکۆتا هات

یاریگا – دوابەدوای یاریە توندوتیژەکەی نێوان پاریس سان جێرمان و مارسیلیا، هەمووان چاوەڕێی بڕیارەکانی یەکێتی لیگ وەنی فەڕەنسیان دەکرد بۆ ڕاگەیاندنی کۆمەڵێک بریار لەبارەی ڕووداوەکانی یاریەکە.

نەیماڕ دا سیلڤا بۆ دوو یاری سزا درا بەهۆی ئەو کاردانەوانەی لە یاریەکەی یەکشەممەی ڕابردوو بەرامبەر مارسیلیا نواندی و دەکرێت سزاکەی بۆ سێ یاریش درێژ بکرێتەوە. هەروەها کورزاوا بۆ شەش یاری سزادراوە کە یەکێک بوو لەو یاریزانەی بە بۆکس هێرشی کردە سەر یاریزانانی مارسیلیا،پارادێس بۆ دوو یاری سزا دراوە و ئەگەری درێژکردنەوەی سزاکەی بۆ سێ یاریش هەیە. لە بەرامبەردا و لە یانەی مارسیلیا، ئاماڤی بۆ سێ یاری ڕاگیرا، بێندێتۆ بۆ  یەک یاری.

لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن لەبارەی یاریزان ئەلڤارۆ کەوا نەیمار بە بەکارهێنانی ڕەگەزپەرستی تۆمەتباری کردووە لەوکاتەی دیماریا بەهۆی تفکردنەوە لێکۆڵینەوەی لەبارەوە دەکرێت، بەڵام تا ئێستا هیچ سزایەکی فەرمیان بەسەردا نەسەپێنراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button