ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نساگرنگترین

” خۆشحاڵم کە نەچوومە ریال مەدرید “

یاریگا
ئێدواردۆ کاماڤینگا، ناوەڕاستکارە لاوەکەی یانەی رێنی فەڕەنسا ئەم هاوینە ئامانجی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بوو، بەڵام ئەو رەتیکردەوە بچێتە ئەو یانەیە و بەم بریارەشی دڵخۆشە.

ناوەڕاستکارە فەڕەنسیەکە دوای مانەوەی لە یانەکەی بە گۆڤاری فرانس فتبۆڵی وڵاتەکەی گوتووە ” ریال مەدرید یانەیەکی گەورەیە و بۆ من شانازییە کە گرنگیم پێدەدەن، دوای راوێژ کردن لەگەڵ خانەوادەکەم دواجار گەیشتمە ئەو ئەنجامەی لەگەڵ یانەکەم بمێنمەوە و دڵخۆشیشم بەم بریارە و هیوادارم کارێکی باشم کرد بێت “.

شاهانەکان لەسەر داوای زینەدین زیدان راهێنەری فەڕەنسی یانەکەیان چەند جارێک هەوڵیاندا ئەو یاریزانە 17 ساڵانە بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە، بەڵام لە کۆتاییدا سەرکەوتوو نەبوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button