ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

چێڵسی نزیکە لە یەکلا کردنەوەی حەوتەمین گرێبەستی لەم ساڵدا

یاریگا- یانەی چێڵسی ئینگلیزی بازاڕی گواستنەوەکانی پڕ جموجوڵتر کردووە بە ئەنجامدانی گرێبەستە یەک لە دوای یەکەکانی.

بلووز لەئێستادا نزیکە لە یەکلایی کردنەوەی گرێبەست لەگەڵ ئێدوارد مێندی گۆڵپارێزی یانەی ڕێنیسی فەڕەنسی، کە بە پێی زانیارییەکانی فابریزۆ ڕۆمانۆی ژۆژنامەنووسی ناسراو، یانە لەندەییەکە ڕێککەوتنی لەسەر مەرجە کەسییەکانی گۆڵچییە سەنیگالییەکە تەواو کردووە و ناوبراو لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا گەشتی لەندەن دەکات.

پرۆژەی نوێ بوونەوەی چێڵسی بە سەرکردایەتی فرانک لامپارد، لە گواستنەوەکانی زستانە بە کڕینی حەکیم زیاش لە ئایاکس دەستی پێ کرد و تا ئێستا ئەم یاریزانانەی گواستۆتەوە بۆ ستامفۆرد بریج؛ تیمۆ وێرنەر، بین چیلوێڵ، مالانگ سار، تیاگۆ سیلڤا و کای هاڤێرتز.

ئێدوارد مێندی

بابەتی زیاتر

Back to top button