بازاڕی گواستنه‌وه‌

لیۆن دەرگای گفتوگۆی بۆ بارسا کردەوە سەبارەت فرۆشتنی دیپای

یاریگا- یانەی لیۆنی فەڕەنسی لە کۆتاییدا دەرگای گفتوگۆکانی بە ڕووی بارسێلۆنادا کردەوە سەبارەت بە فرۆشتنی مێمفس دێپای کاپتنیان بە یانە کەتەلۆییەکە.

بە پێی هەواڵێکی “فرانس فوتبۆڵ” لیۆن بەربەستەکانی بەردەم دێپای لابردووە و چیتر ڕێگرنابن لە بە جێ هێنانی خواستەکەی کە یاری کردنە بە درێسی بلاوگراناوە.

ئەو سەرچاوە فەڕەنسیە هۆکاری ڕازی بوونی لیۆن بە ڕۆشتنی هێرشبەرە هۆڵەندییەکە لەم هاوینەدا، بە شێوەیەکی سەرەکیی بۆ ئەوەیە کە نایانەوێت دێپای ساڵێکیتر بە گرێبەستی سەربەست بڕوات و لە بەرامەردا هیچ بڕە پارەیەکیان لە ڕۆشتنی دەست نەکەوێت.

ئەوەی لە ئێستادا یانەکەی چاوەڕێی دەکات، بە گوێرەی فرانس فوتبۆڵ، نرخێکی دڵگیرە کە بارسا بۆ کڕینی گۆڵکارەکەی لیۆن پێشکەشی بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button