ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

فەرمی: کاراسکۆ لە مەدرید دەمێنێتەوە

یاریگا
یانیک کاراسکۆ، یاریزانی بەلجیکی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید کە بە شێوەی خواستن یاریی بۆ ئەو یانەیە دەکرد، گرێبەستەکەی کرایە هەمیشەیی و لەگەڵ یانەکەی بەردەوام دەبێت.

ماڵپەری فەری یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانیا بڵاویکردووە لەگەڵ یانەی دالیانی چینی کە خاوەنداریەتی یاریزانە بەلجیکە بوون گەیشتنە رێکەوتن و گرێبەستە کاتیەکەیان بۆ هەمیشەیی گۆری و ئەو یاریزانە تاوەکو چوار ساڵی دیکە لەگەڵ یانەکەیان بەردەوام دەبێت.

کاراسکۆ پێشتر لە ساڵی 2015 تاوەکو 2018 لە ریزەکانی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید یارییکردووە و دواتر روویکردە خولی چینی و قۆناخی دووەمی وەرزی رابردووش بە شێوەی خواستن گەڕایەوە ئەو یانەیە.

Back to top button