ئه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا هەوڵ بۆ گواستنەوەی ئامانجێکی دەداتەوە

یاریگا
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا ماوەیەکە هەوڵ بۆ گواستنەوەی لاوتارۆ مارتنێز گۆڵکاری ئارجێنتینایی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی دەدات، بەڵام تاوەکو ئێستا سەرکەتوو نەبوونە.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردووە کارگێری بلاوگرانا دوای یەکلایی کردنەوەی داهاتووی لیۆنێل میسی، ئێستا دەیانەێت هەوڵ بۆ گواستنەوەی هاونیشتیمانیەکەی بدەن، سەرەرای ئەوەی کە پێشتر چەند جارێک هەوڵیانداوە یاریزانە بگوازنەوە، بەڵام بە هۆی زۆری نرخی یاریزانەکە پاشە کشەیان کردووە.

یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی ئامادەیە دەستبەرداری لاوتارۆ ببێت، بەڵام بە مەرجێک بارسا مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی کە 111 ملیۆن یۆرۆیە بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button