ئه‌وروپا

هۆکاری بەشداری نەکردنی ڕۆناڵدۆ بەرامبەر کرواتیا ئاشکرا بوو

یاریگا- دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پێکانی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بڵاو کرایەوە و ناتوانێت بۆ یاریی هەڵژاردەکەی بەرامبەر کرواتیا و سوید بەشدار بێت، ئەمڕۆ هۆکارەکەی بڵاو کرایەوە.

فێرناندۆ سانتۆس لە کۆبوونەوەی ڕۆژنامەونیدا ئەوەی درکاند کاپتنەکەیان ئاوسان لە پەنجەکانی پێیدا دروست بووە بەهۆی پێوەدانی هەنگەوە.

ئەو ڕاهێنەرە دڵنیایی نەدا کە داخۆ مووشەکەکەی مادێرا بۆ یارییەکەی سوید ڕۆژی دشەممە دەگەڕێتەوە یاخود نا، شەو پێیەی وەک سانتۆس گوتی؛ نازانرێت هەوکردن چەندی دەوێت بۆ چاکبوونەوە.

ئەمشەو کاتژمێر 9:45 خولەک لە میانی یارییەکانی خولی نەتەوەکانی ئەورووپا هەڵبژاردەی پورتوگال و کرواتیا ڕووبەڕووی یەک دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button