بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین
ڕاستەوخۆ

فەرمی: کلاودیۆ بڕاڤۆ پەیوەندی بە ڕیال بیتسەوە کرد

یاریگا – کلاودیۆ براڤۆ، کاپتنی هەڵبژاردەی چیلی و گۆڵچی پێشووتری مانچستەر ستی بەشێوەیەکی فەرمی پەیوەندی بە یانەی ڕیال بیتسەوە کرد.

گرێبەستەکەی براڤۆ بۆ ماوەی یەک ساڵ دەبێت و ئەوەی جێگای سەرنجە ئەوەیە یەکێک لە مەرجەکانی هاتنی براڤۆ ئەوە بووە کە یەکێک گۆڵچی یەکەم یاخود دووەمی بیتس ئەم هاوینە بەڕێ بکرێت تاکو گۆڵچیە ئەزمووندارەکە هەلی یاریکردنی زیاتری هەبێت،

شایانی باسە براڤۆ بۆ ماوەی چوار ساڵ لە ڕیزی یانەکانی مانچستەر ستی بووە و 61 یاری بە درێسی یانەی ناوبراو ئەنجامداوە و توانی دوو نازناوی پریمەرلیگ دوو جامی ئینگلیزی و دوو جامی قەلغانی خێرخوازی بەدەست بێنێت لەگەڵ یانەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button