ئینگلتەرایاریگا

گواردیۆلا نایەوێت ئەستێرەکی تری یانەکەی لەدەست بدات

یاریگا –

پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی هەفتەی داهاتوو لەگەڵ کایل والکەر کۆدەبێتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر داهاتووی ئەو یاریزانە.

توماس توخێل لەو کاتەوەی پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە کردووە، لیستێکی پێشکەش بە بەڕێوەبەرانی ئەم یانەیە کردووە بۆ ئەوەی ئەو یاریزانانە رابکێشێت کە خۆی دەیەوێت.

ناوی والکەر لە لوتکەی ئەم لیستەدا بوو، راهێنەری بایرنیش چەندین جار پڕۆسەی گواستنەوەی ئەم یاریزانەی لەم ماوەیەدا پەیڕەو کرد، تا شەوی رابردوو، دواجار هەواڵی رێککەوتنەکەی لەگەڵ بایرن میونشن بڵاوکرایەوە.

تەنها یەک ساڵ ماوە بۆ گرێبەستەکەی واڵکەر لەگەڵ مانچستەر سیتی، بەڕێوەبەرانی ئەم یانەیەش بەجدی هەوڵدەدەن ئەم ئەستێرە ئینگلیزییە رازی بکەن کە بەردەوام بێت لە ئامادەبوونی لەم تیپەدا و هەروەها ئۆفەریشیان پێشکەش کردووە.

فابریزیۆ رۆمانۆ رایگەیاند کە واڵکەر هەفتەی داهاتوو گفتوگۆیەک لەگەڵ پیپ گواردیۆلا دەکات سەبارەت بە بارودۆخی خۆی و ئەو بڕیارەی کە بۆ داهاتوو داوویەتی.

ئەم دیدارە دەتوانێ رۆڵێکی گرنگ بگێڕێت لە چارەنووسی ئەم یاریزانە و دوا بڕیارەکەی کە پەیوەندی بە یانە ئەڵمانییەکە بکات یاخود نا، ئەرکی گواردیۆلاش ئەوەیە کە بتوانێت ئەستێرەیەی تیپەکەی رازی بکات کە بەردەوام بێت لە مانەوە لە مان سیتی.

بابەتی زیاتر

Back to top button