ئه‌وروپا

لیڤاندۆڤسكی: شایستەی بردنەوەی باڵۆن دۆری ئەمساڵ بووم

یاریگا: ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسكی ، ئەستێرەی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی پێی وایە شایستەی بردنەوەی خەڵاتی باڵۆن دۆری ئەمساڵە.

خەڵاتی باڵۆن دۆری ئەمساڵ لەبەر هۆكاری ڤایرۆسی كۆرۆنا هەڵوەشایەوە و خەڵاتەكە نادرێت بە هیچ یاریزانێك.

هێرشبەرەكەی بایرن لە چاوپێكەوتنێكی ڕۆژنامەوانیدا ووتی: هەموو شتێكمان بەدەستهێنا، خەڵاتی گۆڵكاری سەرجەم پاڵەوانیەتیەكانم بەدەستهێنا كە بەشداریم كرد، لەو باوەڕەدام كە یاریزانێك ئەوانە ئەنجام بدات ئەوا شایستەی ئەوەیە باڵۆن دۆری پێ بدرێت.

هەروەها گۆڵكارە پۆڵەندیەكە ووتی: پێش یاریەكە گنابری و كیمیچ هاتن بۆ لام و ووتیان دەتوانین نازناوەكە ببەینەوە ووتم بەڵێ دەتوانی

شایەنی باسە یاریزانە 32 ساڵانەكە لەم وەرزەدا 34 گۆڵی لە خولی ئەڵمانی و 15 گۆڵی لە چامپیۆنسلیگ تۆماركرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button