ئیسپانیا

کەمی خواست لەسەر ئۆمتیتی، بارسێلۆنای نیگەران کردووە

یاریگا- کێشەکانی ئەم ماوەیەی بارسێلۆنا فرە-لایەنە و ئەم جارەیان لە گرفتدایه بۆ چۆنیەتی فرۆشتنی ساموێل ئۆمتیتی بە نرخی دڵخوازی خۆی.

ڕۆژنامەی مۆندۆ تیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە بلاوگرانا نیگەرانە لە کەمی ئەو گرێبەستانەی پێشکەشیان دەکرێت بۆ بەرگریکارە فەڕەنسیەکە.

ئۆمتیتی لە کۆتا دوو وەرزدا نەیتوانیوە ئاستی باش پیشان بدات لە دوای پێکانە سەختەکانی کە بەهۆیەوە پێگەی سەرەکی بوونی بۆ کلیمۆن لینگلێتی هاونیشتیمانی لە دەست دا. لە ڕۆژانی ڕابردووشدا،بە پێی هەواڵێکی پێگەی Goalی وەرزشی، ڕۆناڵد کومان بە یاریزانەکەی ڕاگەیاندووە کە لە پلانەکانیدا نابێت.

بەپێی زانیارییەکان، بارسا نایەوێت لە و بڕە پارەیە (25 ملیۆن یۆرۆ) کەمتر، ئۆمتیتی بفرۆشێت کاتێک ساڵی 2016 لە لیۆنی فەڕەنسی کڕی.

Back to top button