ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ڕاکیتیچ دەگەڕێتەوە سێڤیا

یاریگا- دواجار ئیڤان ڕاکیتیچ لە ڕۆشتنی یەک جارەکیی لە بارسێلۆنا نزیک بۆتەوە دوای ماوەیەکی زۆر لە دەنگۆی زۆر لەو بارەیەوە.

ئەم هاوینە، یاریزانە کرواتییەکە لە “دەرگای پشتەوە” وەک ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی نووسیویەتی، لە کامپ نو دەڕوات و دەگەڕێتەوە یانەی پێشووی، سێڤیا.

بە گوێرەی زانییارییەکانی ئەو ڕۆژنامەیە، لە ئێستادا گفتوگۆکانی نیوان یانە ئەندەلوسیەکە و ڕاکیتچ لە ئاستێکی پێشکەوتوودایه بۆ تەواو کردنی ناوەڕۆکی گرێبەستەکە، کە هەر بە پێی هەمان سەرچاوە، بڕی 5 تا 10 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

ئەو ناوەڕاستکارە، شەش ساڵ پێش ئێستا پەیوەندی بە بلاوگراناوە کرد بە بەهای 18ملیۆن یۆرۆ. بە هاتنی ڕۆناڵد کومان، ڕەنگە ئیتر بابەتی ڕۆشتنی لە دەنگۆوە ببێتە کردار.

Back to top button