ئیتاڵیا

زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ گرێبەستەکەی لەگەڵ میلان نوێ دەکاتەوە

یاریگا- زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ بۆ ساڵێکیتر گرێبەستەی لەگەڵ ئەی سی میلان نوێ دەکاتەوە و وەرزی داهاتووش درێسی ئەو یانەیە دەپۆشێت.

بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی هەواڵی سکای ئیتاڵیا، ڕێککەتونی نێوان ئەفسانە سویدیەکە و کارگێڕی ڕۆسۆنێری لەسەر مووچەی ساڵانەی 7 ملیۆن یۆڕۆیە، کاتێک پێشتر ئەو خاڵە جێی ناکۆکی نێوانیان بوو.

ئیبرا مانگی یەکی ئەم ساڵ لە یانەی گالاکسی گەڕایەوە میلان و توانی یانەکە بگەڕێنێتەوە بۆ بەشدارییە ئەورووپیەکان لە دەرگای یۆرۆپالیگەوە.

وا چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا نوێ کردنەوەکەی بە فەرمی ڕابگەیەرێت و، گۆڵکارە مێژووییەکە پەیوەندی بکاتەوە بە بە ڕاهێنانەکانی میلانەوە دوای ئەوەی بەهۆی بەسەرچوونی گرێبەستەکەیەوە ئامادەیی نەبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button