ئه‌وروپا

بەپەلە: پۆل پۆگبا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو

یاریگا: دیدیە دیشامپ، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا ڕایگەیاند كەوا پۆل پۆگبای ئەستێرەی یانەی مانچستەر یۆنایتد و هەڵبژاردەكەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە.

لە پشكنینەكانی هەڵبژاردەی فەڕەنسا بۆ خۆ ئامادەكردن بۆ یاریەكانی خولی نەتەوەكانی ئەوروپا دەركەوت یاریزانەكە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێیە.

دیشامپ پۆگبای لە لیستی یاریزانەكانی دوور خستەوە بۆ هەردوو یاری سوید و كرواتیا كەوا بڕیارە لە مانگی داهاتوو ئەنجام بدرێت لەبەر هۆكاری تووشبوونی بە ڤایرۆسەكە و یاریزانەكە كەرەنتین كراوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button