ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسایاریگا

دوای کشانه‌وه‌ی ریاڵ سێ یانه‌ی دیکه‌ هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ڕابیۆت ده‌ده‌ن

یاریگا-به‌پێی ڕۆژنامه‌ی میره‌ری به‌ریتانی، یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی له‌سه‌ر داوای ڕاهێنه‌ری یانه‌که‌ی (زیدان) کشاوه‌ته‌وه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ی ئادریان ڕابیۆتی فه‌ڕه‌نسی له‌یانه‌ی پاریس سان جێرمانه‌وه.

ڕابیۆتی ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵان له‌ کۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ گرێبه‌سته‌که‌ی له‌گه‌ڵ پاریس کۆتایی دێت و تا ئێستاش چاره‌نووسی نادیاره‌، به‌ڵام ئه‌وکات ده‌توانێت به‌ بێبه‌رامبه‌ر په‌یوه‌ندی به‌هه‌ر یانه‌یه‌که‌وه‌ بکات که‌ ئاره‌زووی بکات.

میره‌ر ئاشکرایکردووه‌، دوای کشانه‌وه‌ی ڕیاڵ سێ یانه‌ی ئینگلیزی ڕکابه‌ری ده‌که‌ن له‌سه‌ر به‌ده‌ست هێنانی تواناکانی یاریزانه‌ فه‌ڕه‌نسیه‌که، که‌ ئه‌وانیش یانه‌کانی لیڤه‌رپوڵ و ئارسیناڵ و مانچێسته‌ر یونایتدن، که‌ یونایتد نزیکترین یانه‌یانه‌ له‌ ناوبراو به‌هۆی ئه‌وه‌ی پاریسیش هێررای له‌ شه‌یتانه‌ سووره‌کان ده‌وێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button