ئیسپانیا

“خودایە، مێسی ڕوو بکاتە مانچستەر یونایتد!”

یاریگا- لە درێژەی کاردانەوەکانی دوای هەواڵی ڕۆشتنی لیۆنێل مێسی لە بارسێلۆنا، سەرۆک و خاوەنی یانەیەکی ئیسپانی نزا دەکات ئەفسانە ئەرجەنتینیەکە ڕوو بکاتە مانچستەر یونایتد.

شەوی ڕابردوو هەواڵەکان بە بایەخەوە بڵاویان کردەوە کە مێسی بە فەرمی داوای ڕۆشتنی پشکەش بە یانەکەی کردووە، ئەوەش کاردانەوەی فراوانی بە دوای خۆیدا هێنا له ئاستی پسپۆران و ئەفسانە و کەسایەتییە وەرزششیەکان کە هەر یەکە و بە جۆرێک گوزارشی لە دۆخەکە کرد.

تورکی ئال شێخ، سەرۆک و خاوەنی یانەی ئەلمیریای ئیسپانی، کە ئەم وەرزە پلەی چوارەمی خولی پلە دووەکانی ئیسپانیای وەرگرت، لە کاردانەوەیدا لە تویتەری فەرمی خۆی نووسیویەتی: “خودایە، مێسی ڕوو بکاتە مانچستەر یونایتد!

جێی ئاماژەیە، بەند و خاڵەکانی نێو گرێبەستەکەی نێوان مێسی و بارسا مشتومڕی یاسایی بە دوای خۆیدا هێناوە و هەموان چاوەڕوانی ئەوەن چیرۆکە ئەفسووناوییەکەی نێوان کاپتنەکە و بلاوگرانای ماڵی یەکەمی، چۆن کۆتایی دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button