ئه‌وروپائیتاڵیا

پیرلۆ: یەکێک لە هێرشبەرەکان دەبێت یانەکەمان جێبێڵێت

یاریگا
ئاندرا پیرلۆ، راهێنەری نوێی یانەی یۆڤێنتوسی ئیتاڵی لە پرێس کۆنفرانسی ناساندنی وەکو راهێنەری خانمە پیرەکە داهاتووی گۆنزالۆ هیگواین گۆڵکاری ئارجێنتینایی یانەکەی یەکلایی کردەوە.

راهێنەرە نوێیەکەی بیانکۆنێری ئەمڕۆ لە یەکەم پرێس کۆنفڕانسی رایگەیاند هیگواین سەردەمی لەگەڵ یۆڤێنتوس کۆتایی هاتووە و پێویستە یانەکەمان جێبێڵێت و خۆشی لەم بابەتە ئاگادارە و چیدیکە لەگەڵ ئێمە بەردەوام نابێت، ئەو راهێنەرە سەبارەت بە داهاتووی پاولۆ دیبالا گووتی ” ئەو یاریزانە لە پلانەکانی ئێمەدایە و هەرگیز ئامادەنین رێگەی پێ بدەین یانەکەمان جێبێڵێت ”.

پیرلۆ لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد کە دەیانەوێت لە پیکهاتەی یانەکەیان پێکەوە یاریی بە کریستیانۆ رۆناڵدۆ و دیبالا بکەن، چونکە پێیوایە ئەو دوو یاریزانە هەماهەنگیەکی باشیان لەگەڵ یەکتری هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button