ئه‌وروپائیتاڵیا

” کاتێک پەیوەندیم بە پیرلۆ کرد لە خۆشیان تەنها پێدەکەنی ”

یاریگا
ئاندرا پیرلۆ، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و یانەی یۆڤێنتوس بە دەست نیشانکردنی وەکو راهێنەری خانمە پیرەکە زۆر دڵخۆشە.

ئادیانۆ گالیانی سەرۆکی پێشووی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا دەڵێت ” کاتێک بیستم کە پیرلۆ بووەتە راهێنەری بیانکۆنێری زۆرم پێ سەیر بوو، هەر زوو بۆ پیرۆزبایی لێکردن پەیوەندیم پێوە کرد و کاتێک وەڵامی دامەوە لە پێکەنینان ئاگای لە خۆ نەمابوو و زۆر دڵخۆشە کە بووەتە راهێنەری ئەو یانەیە و دڵنیاشم کە دەتوانێت لە یەکەم هەنگاوی وەکو راهێنەر سەرکەوتوو بێت ”.

سەرەتای ئەم هەفتەیە کارگێری یانەی یۆڤێنتوس دویا دوورخستنەوە ماوریزیۆ ساری لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەیان، ئاندرا پیرلۆ ناوەڕاستکاری پێشووی یانەکەیان لە شوێنی دەست نیشان کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button