ئیتاڵیاگرنگترین

کازم ڕیچاردز: پیرلۆ ڕێگەی بە یاریزانە ئیتاڵییەکان دەدا لە ژووری جلگۆڕین جگەرە بکێشن!

یاریگا

کۆڵین کازم ڕیچاردز، یاریزانی پێشووی یانەی فاتیح قەرەگۆمرۆکی تورکیا، نهێنیەکی سەیر و سەمەرەی لە ژووری جلگۆڕینی ئەو یانەیەی لە سەردەمی راهێنەرایەتی ئاندرێ پیرلۆ ئاشكرا دەکات.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پۆدکاستەکەی Filthy fellas، کۆڵین کازم ڕیچاردز کە لە ژێر دەستی ئەندریا پیرلۆ لە فاتیح کاراگۆمرۆک یاری کردووە، باسی لە کەشوهەوای ژووری جلگۆڕینی ئەو یانەیە کرد و دەڵێت

چەند یاریزانێکی ئیتاڵیمان هەبوو جگەرەکێشبوون، لە تورکیا دەتوانیت جگەرە بکێشیت و ئەوە بەندە بەوەوە کە راهێنەرەکەت کێیە، بەڵام ساڵی ڕابردوو لەگەڵ پیرلۆ ڕێگەیان پێدرا جگەرە بکێشن و پێش یارییەکانیش بەبێ سنور جگەرەیان دەکێشا. لە نێوان دوو نیوەکەدا هەمووان لە گۆشەیەکی ژووری جلگۆڕینەکەدا جگەرەیان دەکێشا. پیرلۆ قسەی دەکرد و ئەوانیش جگەرەیان دەکێشا. ئەمە کولتوورێکی تەواو جیاوازە. جێگای تێگەیشتنە و مەبەستم ئەوە نییە کە ئەمە فاکتەری شۆککەر بووبێت.

لە سەردەمی ئەندریا پیرلۆ لە یانەی فاتح کاراگۆمرۆک، فابیۆ بۆرینی، ماتیۆ ڕیچی، ئەندریا بێرتۆلاچی، ئیمیلیانۆ ڤیڤیانۆ و داڤید بیراسکی، پێنج یاریزانی ئیتاڵی ئەم تیپە بوون. لە خولی ئیتاڵیا زۆرێک لە یاریزانان جگەرەیان دەکێشا و لەنێویاندا جیانلویجی بوفۆن و جیانلوکا ڤیالی و ڤۆجیچ شچێسنی دەتوانرێ ئاماژەیان پێبکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button