بازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: ڕافینها بووە یاریزانی ئۆڵۆمپیاکۆس

یاریگا – بەرگریکاری پشووی یانەکانی بایەرن میونشن و شالکە، ڕافینها، بەشێوەیەکی فەرمی گرێبەستێکی بۆ ماوەی دوو ساڵ لەگەڵ یانەی ئۆڵۆمپیاکۆسی پاڵەوانی خولی یۆنان واژوو کرد دوای جێهێشتنی یانەی فلامینگۆ.

یاریزانە بەرازیلیەکە خۆشحاڵی خۆی بەم گرێبەستە دەربڕی و ڕاگەیاند کە چاوی لەسەر بردنەوەی نازناوەکانە و دەیەوێت لەگەڵ یانەکە خۆشترین ساتەکانی وەک یاریزان بەسەر ببات.

شایانی باسە یاریزانە تەمەن ٣٤-ساڵیەکە، وەرزی رابردووی لە یانەی فلامینگۆ بەڕێکرد و ٢٢ یاری بۆ ئەنجامدان و توانی نازناوی کۆپا لیبەرتادۆس لەگەڵ یانەی ناوبراو بەدەستبێنێت. پێشتریش لەگەڵ یانەی بایەرن میونشن توانیویەتی هەریەک لە نازناوەکانی بۆندزلیگا و چامپیۆنزلیگ بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button