ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ڕافینها نزیکە لە پەیوەندیکردن بە لازیۆ

بارسێلۆنا یاریزانێکی دیکەی دەفرۆشێت

یاریگا – یانەی لازیۆ نزیکن لە گواستنەوەی ڕافینها ئەلکانتارای ئیسپانیا لە یانەی بارسێلۆناوە کە چەند ساڵێکە بەشێوەی خواستن لە سێلتاڤیگۆ و ئینتەر یاری دەکات.

یانە ئیتاڵیاکە ڕوویان لە یاریزانی ناوبراو کرد دوای ئەوەی نەیانتوانی گرێبەستی دەیڤد سیلڤا بە سەرکەوتوویی بەکۆتا بێنن. بەپێی ڕۆژنامەی لا گازێتا دیلۆ سپۆرتیش بێت، بارسێلۆنا ڕافینها بە ١٢ ملیۆن یۆرۆ دەداتە یانە ئیتاڵیاکە.

شایانی باسە رافینها بەشێکی وەری ١٨-٢٠١٧یشی لە ڕیزی ئینتەر میلان بەسەر بردووە و شارەزاییەکی هەیە لە خولی ئیتاڵی. وەرزی ڕابردووش ٣٣ یاری بەدرێسی سەلتاڤیگۆ ئەنجامدا و چوار گۆڵ و دوو ئەسیستی هەبوو بەدرێسی یانەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button