یاریگا: فرانك لامپارد،ڕاهێنەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی پێی وایە كە گەشتنیان بە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای وەرزی داهاتوو دەستكەووتێكە بۆ یانە لەندەنیەكە.
لە چاوپێكەوتنێكی ڕۆژنامەوانیدا لامپارد ووتی: كاتێك یاریزانێكی هاوشێوەی هازارد لەدەست دەدەیت بێگومان كاریگەری گەورەی لەسەرت دەبێت، هەمووان دەزانین بوونی ئەو جۆرە یاریزانانە چانسی بردنەوەت لە هەر یاریەك زیاتر دەبێت.
هەروەها ووتیشی: پێوویستە متمانەمان بە خۆمان هەبێت، بەدەستهێنانی پلەی چوارەم و گەشتنمان بە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای وەرزی داهاتوو دەستكەووتی ئەمساڵمانە، بەڵام هەمان قسەم نابێت بۆ وەرزی داهاتوو.