ئه‌ڵمانیا

فرۆشی درێسی ئالفۆنسۆ داڤیس بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە

یاریگا- درەوشانەوەی ئاستی ئەلفۆنسۆ داڤیس لەگەڵ یانەی بایەرن میونخ، ڕەواجێکی زۆری بەخشیوە بە فرۆشتنی درێسی ناوبراوەوە.

بە گوێرەی گوتەی جۆرج واکەر، ئەندامی بۆردی یانە باڤارییەکە، له یەکەم ساڵی هاتنی ئەلفۆنسۆ بۆ بایەرن، فرۆشی درێسی ناوبراو لە ڕیزبەندی هەشتەم دەهات. ئەو پلەبەندییە هەڵکشانێکی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە و هەر بە پێی قسەکانی واکەر، لە ئێستادا فرۆشی درێسی یاریزانە لاوەکە لە سێ یەکەمەکەی بایەرنە و بووە بە دڵخوازی هاندەران.

دڵڤیسی تەمەن 19 ساڵی بە رەگەز غانی، پاش ئەوەی لە یانەی ڤانکوڤەری کەنەدیەوە ساڵی 2018 ڕووی کردە ڕیزەکانی زلهێزەکەی ئەڵمانیا، لەم ماوەی ئەم دوو ساڵەدا ئاستی لە بۆندسلیگا و چامپیۆنزلیگیش بە شێوەیەکی نایاب درەوشاوەتەوە.

Back to top button