جیهان

چوار ڕووداو بۆ یەكەمجارە لە باشترین پێكهاتەی جیهاندا ڕوودەدەن

یاریگا- هەردوو ئەفسانەی زیندووی تۆپی پێ لیۆنێل میسی و كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ناویان لە باشترین پێكهاتەی جیهاندا بوو بۆ ساڵی 2020.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی فیفا لە ئاهەنگێكدا باشترینەكانی ساڵی 2020ی خەڵاتكرد.

میسی و ڕۆنالدۆ بۆ جاری چواردەیەم ناویان لە پێكهاتەكەدایە و لە ساڵی 2007 تا ئێستا هیچ كام لەو دووانە لە پێكهاتەكەدا نەچوونەتە دەرەوە ( كلیك بكەن بۆ بینینی پێكهاتەكە ).

هەروەها ئەلفۆنسۆ دەیڤیز دەبیندرێت كە یەكەم یاریزانی ئەمریكای باكوورە ناوی لە پێكهاتەكەی باشترین یاریزانی جیهان بێت.

ئەلێكساندەر ئارنۆڵد دەبیندرێت كە یەكەم یاریزانی ئینگلیزیە لە دوای واین ڕۆنی لە ساڵی 2011 لە پێكهاتەكەدا بێت.

كیڤن دی برۆین تاكە یاریزانی مانچستەر سیتیە لە پێكهاتەی باشترین یاریزانی جیهاندا بێت.

یاریزانی بایرن میونشن ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسكی یەكەمجارە ناوی لە باشترین پێكهاتەی جیهاندا بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button