ئیسپانیا

بارسا گرێبەستی یاریزانێکی بۆ سێ ساڵیتر نوێ دەکاتەوە

یاریگا- یانەی بارسێلۆنا نیازی خۆی گۆڕیوە لەسەر چارەنووسی نیڵسۆن سیمیدۆی یاریزانێک پاش ئەوەی کە لە چەند مانگی ڕابردوودا دەنگۆ هەبوو لە مامەڵەیەکی ئاڵوگۆڕییدا دەستبەرداری ببێت.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، بارسا گرێبەستی یاریزانە پورتوگالییەکەی نوێ دەکاتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ خۆرخێ مێندێزی بریکاری سیمیدۆ لەسەر هەموو شتێک گەشتوونەتە ڕێککەوتن و تەنها واژۆ کردنی ماوە. وا بڵاو کراوەتەوە نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ سێ ساڵیتر، تا هاوینی 2025 دەخایەنێت.

یاریزانەکەی لای ڕاستی یاریگا، تەمەنی 26 ساڵە و، لە 2017 بە بڕی 35.7 ملیۆن یۆرۆ بەنفیکای بەرەو بلاوگرانا جێ هێشت بۆ کە تا مانگی حەوتی 2022 دەخایەنێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button