ئه‌وروپائیسپانیا

” لاوتارۆ زیاتر لە نێیمار چانسی گواستنەوەی بۆ بارسێلۆنا هەیە ”

یاریگا
جۆزێپ ماریا بارتیمیۆ، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا نایشارێتەوە ئەوان زیاتر چانسی گواستنەوەی لاوتارۆ مارتینێز هێرشبەری ئارجێنتینایی یانەی ئینتەر میلانیان هەیە.

سەرۆکی بلاوگرانا بە رۆژنامەی مێترۆی گووتووە ” ئێمە ماوەیەک لەمەوبەر گفتوگۆکانمان لە پێناو گواستنەوەی گۆڵکارەکەی نێرازۆری دەست پێکرد، بەڵام لەسەر داوای کارگێری یانەکە بۆ ماوەیەکی کاتی گفتوگۆکانمان وەستاند و چاوەڕێ دەکەین دوای کۆتایی هاتنی یارییەکانی یۆرۆپالیگ جارێکی دیکە هەوڵەکانمان بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەست پێدەکەینەوە، هەروەها دەمەوێت بڵێم دەمانەوێت راوێژ لەگەڵ راهێنەری نوێمان بکەین لەسەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە ”.

بارتیمیۆ لەبارەی گەڕاندنەوەی نێیمار داسیلڤا ئەستێرەی بەڕازیلی پاریس سانجێرمانیش گووتی کە توانای گواستنەوەی ئەم یاریزانەمان نیە و یانە فەڕەنسیەکەش ئامادەنین بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری بن.

بابەتی زیاتر

Back to top button