ئیسپانیاگرنگترین
ڕاستەوخۆ

بەپەلە: ئێریک ئەبیدال لە پۆستی ئیداری بارسێلۆنا دوورخرایەوە

یاریگا – چەند خولەکێک لەمەوبەر یانەی بارسێلۆنا لەڕێگەی هەژماری فەرمی خۆیانەوە لە تویتەر ڕایانگەیاند کە ئێریک ئەبیدال ئیدی وەک بەڕێوبەری وەرزشی یانەکە نەماوە بە ڕێکەوتنێکی دوولایەنە. یانە کەتەلۆنیەکە سوپاسگوزاری خۆیان بۆ ئەبیدال دەربڕیوە لەو ماوەیەی کە لە ئیدارەی یانەکە خزمەتی کردووە و هیوای سەرکەونتیان بۆ خواستووە لە داهاتوودا.

ڕەخنەکانی سەر ئەبیدال زیادیان کرد دوابەدوای دۆڕانە سەختەکەیان بەرامبەر بایەرن، کە لاوازی گرێبەستەکانی بارسا وەک یەکێک لە هۆکارەکانی دۆڕانەکە سەیر دەکرا، ئەمە جگە لەوەی ئەبیدال لە سەرەتاکانی ئەمساڵ بە ئاشکرا ڕەخنەی لە یاریزانەکانی یانەکە گرت و لیۆنێل مێسیش بە توندی وەڵامی دابوویەوە لە ئینستاگرام.

شایانی باسە ئەبیدال بووە دووەم قوربانی لە پرۆسەی بنیاتنانەوەی بارسێلۆنا لەدوای دەرکردنی ڕاهێنەر کیکی سیتین.

بابەتی زیاتر

Back to top button