ئیسپانیا

ڤالێخۆ تا وەرزێکی دیکەش ناگەڕێتەوە ڕیال مەدرید

یاریگا – یانەی گڕانادا هەواڵی مانەوەی ڤالێخۆیان پشتڕاستکردووە بۆ وەرزێکی دیکەش، ئەمەش دوای ئەوە هات کە یاریزانی ناوبراو خودی خۆی داوای لە مێرەنگی کردبوو کە هەلی ئەوەی پێبدەن ساڵێکی دیکەش لە یانە ئەندەلوسیەکە بەسەر ببات.

هەرچەندە ڕیال مەدرید ڕازی بووە بەوەی کە ڤالێخۆ بۆ وەرزێکی دیکەش وەک یاریزانی یانەکە بمێنێتەوە، ڕوون نییە کە ئاخۆ لە ڕێکەوتنەکەدا ئەگەری کڕینەوەی یاریزانی ناوبراو خراوەتە بەردەم گڕانادا یاخود نا.یاریزانە ئیسپانیەکەش لەڕێگەی هەژماری فەرمی خۆی ئەوەی پشتڕاست کردەوە کە پەیوەندی بە مەشقەکانی یانەکە کردۆتەوە بۆ وەرزی نوێی 21-2021.

شایانی باسە ڤالێخۆ لە ساڵی 2015ەوە بانگهێشتی تیمی یەکەمی مێرەنگی کراوە، بەڵام لەوکاتەوە زۆربەی کاتەکانی بەشێوەی خواستن بەسەربردووە لە یانەکانی ڕیال زەرەگۆزا، ئینتراخت فرانکفورت، وۆلڤەرهامپتن و ئێستاش گڕانادا.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button