ئه‌وروپائیسپانیا

کۆمان داوای دوو ناوەڕاستکاری لە بارسێلۆنا کردووە

یاریگا
چاوەڕێ دەکرێت لە نزکترین کاتدا رۆناڵد کومانی هۆڵەندی ببێتە راهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا و ناوبراو پێش وەختە داوای چەند یاریزانێکی کردووە بۆ وەرزی داهاتوو.

رۆژنامەی وەرزشی ۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردووە، کارگیری بلاوگرانا لەگەڵ راهێنەرەکەی هەڵبژاردەی هۆڵەندا گەیشتووەتە رێکەوتن و ئەو راهێنەرە داوای چەند یاریزانێکی لە کارگێری ئەو یانەیە کردووە، لەوانەش ڤاینالدۆم ناوەڕاستکاری هۆڵەندی لیڤەرپوول و هەروەها ڤان دێ بیگ ناوەڕاستکاری یانەی ئایاکسی وڵاتەکەی، هەروەها بێجگە لەم دوو یاریزانە داوای چەند یاریزانی دیکەشی کردووە.

بارسێلۆنا ئەمڕۆ کۆبونەوەیەکی بەپەلی کردووە و چاوەڕێ دەکرێت لە کۆبونەوەکەدا رۆنالد کۆمان وەکو راهێنەری داهاتووی یانەکەیان لە شوێنی کیکێ سێتیێن دەست نیشان بکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button