ئینگڵته‌را

مان سیتی بڕیاری دا بە شێوەیەکی تایبەت ڕێز لە داڤید سیلڤا بنوێنێت

یاریگا- داڤید سیلڤا، کە شکستەکەیان بە لیۆن 3-1 ڕۆژی شەممە لە چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ کۆتایی کاروانە 10 ساڵیەکەی بوو لەگەڵ مان سیتی، یانەکەی بڕیاری داوە بە شێوەیەکی تایبەت ڕێزلێنان بنوێنێت لە پای خزمەتەکانی.

تۆزێک پێش ئێستا میدیاکانی جیهان بە بایەخەوە بڵاویان کردەوە کە مان سیتی وەک ڕێزێک لە یاریزانە ئیسپانییەکە، لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە سیتیزنس، پەیکەرێک بۆ ناوبراو دروست دەکەن.

سیلڤا تاکە یارزانی مان سیتیە کە لە نازناوە بەدەست هاتووەکانی سەردەمی خاوەندارێتی ئەبو زەبی لە یانەکەدا بووبێت لەوەتەی ساڵی 2010 درێسی مان سیتی پۆشی.

ئەوە و هەروها شوێنی ڕاهێنانی یاریزانانی یانەکەش بە ناوی ئەستێرە دیارەکەی هێڵی ناوەندەوە دەکەن.

لە ماوەی ئەو دە ساڵەدا، سیلڤا 436 یاری ئەنجام داوە. چوار جار خولی ئینگلیزی، دوو جامی یەکێتی ئینگڵتەرا و پێنج جاریش جامی یانە پیشەگەرەکانی ئەو وڵاتەی بردۆتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button