چامپیۆنزلیگ

پێش یاریەکەی مان سیتی، زەنگی یادەوەرییەکی تاڵ یادگەی ڕیاڵ دەهەژێنێت

یاریگا- پێش ڕووبەڕوو بوونەوەکەی مان سیتی، زەنگی یادەوەرییەکی تاڵ لە یادگەی ڕیاڵ مەدرید دەدات.

بۆ ئەو یارییە کە ڕۆژی هەینی داهاتوو ئەنجام دەدرێت، فیلیکس میریچی نابژیوانی ئەڵمانی سەرپەرشتی یاریەکە دەکات. بەوەش میریچ بۆ دەیەمین جارە یارییەکی ڕیاڵ لە چامپیۆنزلیگ بەڕێوە ببات.

شاهانەکان لە تەنها جارێک لە کۆی نۆ جاری ناوبژیوانی میریچ دووچاری شکست هاتوون بەڵام دۆڕانێکی له یاد نەکراوە لە یادگەی مێرەنگی کاتێک ساڵی پار هەر لەم قۆناغی 16، لەسەر دەستی ئەیاکسی هۆڵەندی کرانە دەرەوە کاتێک لە نێو یاریگای بێرنابیۆ ڕیمۆنتادایەکی مێژوویان لە شکستی 1-2ی ناو خاکی هۆڵەنداوە گۆڕی بۆ بردنەوەی 1-4 و پەڕینەوە بۆ قۆناغی دواتر.

بۆ بیرهێنانەوە، مان سیتی یاری چوونی لە ڕیاڵ بردۆتەوە لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ بە ئەنجامی 1-2 پێش وەستانی یارییەکان بەهۆی کۆرۆناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button