چامپیۆنزلیگ

ڕاهێنەری لیۆن نهێنی سەرکەوتن بەسەر مان سیتی ئاشکرا دەکات

یاریگا- ڕودی گارسیا، ڕاهێنەری لیۆن باس لە گرنگترین پلانەکان دەکات بۆ سەرکەوتن بەسەر مان سیتیەکەی گواردیۆلا دایانڕشتبوو، وە توانیشیان ئامانجەکەیان بەدی بهێنن.

لیۆن توانی بە 3-1 گۆڵێک مان سیتی لە چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بکاتە دەرەوە و خۆیان بگەیەننە چوارگۆشەی زێڕین. دوای یارییەکە، گارسیا بەم شێوەیە باسی لە پلانە تەکتیکییەکانی پشت بردنەوەکان کرد: “شانازی بە یاریزانەکانمەوە دەکەم. باوەڕمان بە خۆمان هەبوو، دەشمانزانی کە پاڵێوراو نین بەرامبەر یانەیەکی وا گەورە. بەڵام سێ گۆڵمان کرد و یەک گۆڵیشمان لێ تۆمار کرا، هەموو ئەوەش بەهۆی کار و ڕۆحیەتی بە کۆمەڵەوە بوو. لەگەڵ گواردیۆلا دەبێت پێشبینی بکەیت، بەڵام ئێمە شەڕە تەکتیکیەکەمان بردەوە. سیستمی خۆمان بەکار هێنا و سوودمان لێ وەرگرت. کارمان لەسەر بێزارکردنی کیڤن دی بروین دەکرد.

لەسەر درەنگ هێنانە ناوەوەی موسا دیمبیلی، کە دواتر بوو بە فریادڕەس و دوو گۆڵی لە خولەکەکانی 79 و 87 تۆمار کرد، گارسیاگوتی: “بۆ دیمبلی مایەی نیگەرانی بوو کە سەرەکیی نەبوو، بەڵام ێم گوت کە زۆر گرنگیی خۆی دەبێت.”

چوارشەممەی داهاتوو لیۆن لەگەڵ بایەرن میونخ یارییچوارگۆشەی زێڕین ئەنجام دەدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button