ئیسپانیا

بارسا لە مامەڵەیەکی ئاڵوگۆڕی هەوڵی هێنانەوەی نێیمار دەدات

یاریگا- شلۆقی بارودۆخی ناوخۆیی بارسیێلۆنا وا لە یانە کەتلۆنییەکەدا دەکات بیر له هەنگاوی گەورە و خێرا بکەنەوە بۆ جێگیرکردنەوە و گەڕاندنەوەی ئاستی هەمیشەیی خۆیان، کە یەکێک لە هەنگاوەکان خۆی لە گۆڕانکاری لە ڕیزەکانی بارسا دەبینێتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “ئاس”ی ئیسپانی، کارگێڕی بلاوگرانا جارێکیتر هەوڵ بۆ گەڕاندنەوەی نێیمار دا سیلڤا دەدات وەک یەکەمین بیرۆکە دوای دوورخستنەوەی کیکی سیتین و پلانەکەش بریتیە لە مامەڵەیەکی ئاڵوگۆڕ پێکردن کە تێیدا ئەنتوانگریزمان و بڕە پارەیەک تەرخان دەکەن.

شێواوی بارسا تەنها لەڕووی ئاست و ئەنجامەکانیەوە نییە، بەڵکوو ئەو دۆخە داراییەسەختەی بەهۆی کاریگەرییەکانی کۆرۆناوە بەرۆکی یانەکەی گرتووە، یەکێکیترە لە ئاستەنگیەکانی بەردەمیان بۆ کڕینەوەی نێیمار لە پی ئێس جی. بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، بەو پێیەی بارسێلۆنا بۆی قورسە کە بڕی 180-200مگ ملیۆنی کاش بە پاریس بدات، هەر بۆیە نیازیان وایە گریزمان لە دەستپێشخەرییەکەدا بەکار بهێنن لەگەڵ بڕی 50-60 ملیۆن یۆرۆ.

بارسا بە شکستێکی لەبیر نەکراو لەسەر دەستی بایەرن میونخ کرایە دەرەوەی چامپیۆنزلیگ و، نێیمار و یانەکەشی توانیان بگەنە قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتیەکە.

 

Back to top button