چامپیۆنزلیگ

پاڵێوراوان بۆ باشترین یاریزانی نیوەی کۆتایی چامپیۆنزلیگ دیاری کران

یاریگا- پێگەی فەرمی چامپیۆنزلیگ ناوی پاڵێوراوانی بۆ باشترین یاریزانی هەفتەی چامپیۆنزلیگ بڵاو کردەوە کە لە چوار یریزان پێک دێن.

لە پاریس سانت جێرمان کە بە بردنەوەی 3-0 بەسەر پشتی لایپزیگی ئەڵمانیدا سەرکەوت بۆ یاریی کۆتایی، ئاخێل دی ماریا و نێیمار داسیلڤا دەبینرێت. ڕکابەرەکەی بەرامبەری بایەرن میونخەکە لە یاریی کۆتاییدا بەریەک دەکەون، توانی بە هەمان ژمارەی گۆڵ لە لیۆنی فەڕەنسی بباتەوە، سێرجی گنابری و لیڤاندۆڤسکی لە ڕیزەکانیان پاڵێوراوە بۆ ئەو خەڵاتە.

هەینی داهاتوو، لە سەر خاکی پورتوگال، پی ئێس جی و بایەرن جەنگی بردنەوەی نازناوەکە دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button