فه‌ره‌نسا

لە پاریس لۆبی کردن دەستی پێ کرد بۆ ڕازی کردنی مێسی بۆ پی ئێس جی

یاریگا- پاریس سان جێرمان، وەک هەر یانەیەکیتری پڕ خواست بۆ گواستنەوی لیۆنێل مێسی، چاودێری بارودۆخەکە و کۆتا پەرەسەندنەکانی نێوان کاپتنەکەی بارسێلۆنا و یانەکەی دەکەن.

پاریسییەکان بۆ ئەو مەبەستە، لەسەر ئاستی ئەستێرە دیارەکانیان، لۆبی کردنیان دەست پێ کردووە لە ڕێگەی نێیمار دا سیلڤا، کە بە گوێرەی زانیارییەکانی ESPNی وەرزشی، نێمار ڕۆژی پێنجشەممە له ڕێگەی تەلەفۆنەوە قسەی لەگەڵ مێسی کردووە لەبارەی شیمانەی پەیوەندی کردنی بە پاریس سانت جێرمانەوە.

هەر بە گوێرەی ئەو سەرچاوەیە، ئانخێل دی ماریای هاوڕێی نزیک و هاونیشتیمانی مێسی، لای خۆیەوە قسەی لەگەڵ ناوبراودا کردووە بۆ هەمان مەبەست.

مێسی بەو نامەیەی ناوەڕاستی هەفتە لە ڕێگەی فاکسەوە بۆ کارگێڕی بارسای نارد و تێیدا داوای ڕێگەپێدانی لە یانەکەی کرد کە بلاوگرانا جێ بهێڵێت، گۆمی گواستنەوەکانی شەڵەقاند و بۆتە گرنگترین هەواڵی چەند ڕۆژی ڕابردوو. چەند یانەیەک وەک وێستگەی داهاووی ئەو دەبینرێت، لە نێویاندا جگە لە پی ئێس جی، مان سیتی و مان یونایتد دەبیسترێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button