بازاڕی گواستنه‌وه‌

چێڵسی هازاردی دەوێتەوە

یاریگا- یانەی چێڵسی بیر لە گەڕاندنەوەی ئێدن هازارد دەکاتەوە لە سانتیاگۆ بێرنابیۆوە بۆ ستامفۆردبریج.

ئەستێرە بەلجیکیەکە ئەم ساڵ لەسەرئاستی تاکەکەسیی خۆی، ساڵێکی قورسی بەڕێ کرد لەگەڵ مێرەنگی دوای پێکانەکانی. لەم میانەشدا کارگێڕی بلووز دەیەوێت دۆخەکە بقۆسێتەوە و ناوبرو بگەڕێنێتەوە بۆ لەندەن.

بەپێی پێگەی دیفینسی سێنتراڵی ئیسپانی، بەرپرسانی چێڵسی پەیوەندیان کردووە بە هازادەوە و گفتوگۆیان لەگەڵ کردووە و نیگەران بوونە لە بارەی پێکانەکانیەوە و پرسیاریان لێ کردووە سەبارەت بە نشتەرگەری و چاکبوونەوەی و هەستی لە ئیسپانیا.

بە گوێرەی سەرچاوەکە، هەر لەو پەیوەندییەدا بەرپرسانی یانه ئینگلیزییەکە بیرۆکەی گەڕاندەوەیان خستۆتە ڕوو بۆ ڕیزەکانی یانەکەی پێشووی.

بۆ وەبیرهێنانەوە، ئێدن هازارد هاوینی ڕابردوو بە بڕی 100ملیۆن یۆرۆ گواسترایەوە بۆ یانە شاهانەکە، دوای حەوت ساڵ یاریکردن بە درێسی چێڵسی.

Back to top button