جیهان

“من بم لە جێی لیڤاندۆڤسکی، داوات تۆمار دەکەم بۆ وەرگرتنەوەی باڵۆن دۆر”

یاریگا- دەنگی پاڵپشتی تا دێت بەرزر دەبێتەوە بۆ پشتگیری کردن لە ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی لە دوای هەڵوەشاندنەوەی بەخشینی خەڵاتی باڵۆن دۆری ئەم ساڵ بە پاساوی کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرنۆنا لەسەر وەرزشەکە.

لەم نێوەندەدا، ڕیۆ فێردیناندی ئەستێرەی پێشووتری مانچستەر یونایتد، داکۆکی لە لیڤا دەکات وەک شایستەی یەکەمی خەڵاتەکە. فێردیناند لە لێدوانێکیدا بۆ TEAMtalk گوتی: “ئەگەر من لیڤاندۆڤسکی بام، وە ئەوانیش (فرانسفوتبۆڵ) خەڵاتەکەیان بۆ ئەم ساڵ هەڵوەشاندەوە، ئەوا داوام تۆمار دەکرد بۆ گەڕاندنەوەی. جگە لەو ساڵەی کە لوکا مۆدریچ بردیەوە، مێسی و ڕۆناڵدۆ بۆ 12 ساڵ داگیریان کردبوو، بەڵام ئەم ساڵ لیڤاندۆڤسکی خۆی گەیاندبووە ئاستێکی باڵاتر.”

بەرگریکارەکەی پێشووتری ئینگلتەرا هاوکات بڕیاری هەڵوەشاندنەوەکەی بە “دڵڕەق” ناو برد و، بە ڕای ناوبراو، ئەو وشەیە زۆر گونجاوە بۆ وەسفکردنی بڕیاری ڕێکخەرانی خەڵاتەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button