ئه‌وروپائیتاڵیا

دیبالا یانەکەی تووشی شۆک کردووە

یاریگا
پاولۆ دیبالا، هێرشبەری ئارجێنتینایی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا لە پێناو نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی داوای موچەیەکی خەیاڵی کردووە.

رۆژنامەی وەرزشی کالچۆ میرکاتۆ بڵاویکردووە هێرشبەرەکەی خانمە پیرەکە ماوەیەک پێش ئێستا ئامادەیی خۆی پیشاندا بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، بەڵام بەم دواییە داوای موچەی ساڵانەی 15 ملیۆن یۆرۆ دەکات و بەم داوایەش بەرپرسانی یانەکەی تووشی شۆک کردووە و گفتوگۆکان وەستاون و ئەو خانمە پیرەکە ئامادەیە موچەی ساڵانەی بۆ هەشت ملیۆن یۆرۆ زیاد بکات.

دیبالا لە هاوینی ساڵی 2022 گرێبەستەکەی لەگەڵ یۆڤێنتۆس کۆتایی دێت و دەنگۆیەکیش هەیە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیش دەیەوێت ئەم هاوینە یاریزانە بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button