ئیتاڵیا

هۆکاری دەستنیشانکردنی پرلۆ وەک ڕاهێنەری یوڤی لە بری زیدان و پۆچێتینۆ ئاشکرا دەکرێت

یاریگا- ئاندرێ پیرلۆ لە ڕێگەی پۆستی ڕاهێنەرایەتیەوە گەڕایەوە یوڤێنتووس دوای تەنها چەند کاتژمێرێکی کەم لە دوورخستنەوەی ماوریزیۆ ساری.

سەرچاوەکان هۆکاری بە باشتر زانینی دەستنیشان کردنی پیرلۆ لە لایەن کارگێڕی یوڤیەوە ئاشکرا دەکەن وەک لە هەردوو بژاردەی زینەدین زیدان و ماوریسیۆ پچێتینۆ بۆ سەرپەرشتی کردنی خانمە پیرەکە، کە خۆی لە هۆکاری ماددیدا دەبینێتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی دەیلی مەیڵ، بە لاوەنانی بیرۆکەی زیدان و پۆچێتینۆ لە ئێستادا، بۆ زۆری مووچەکانیان دەەڕێتەوە کە وڤی لەم ساتەدا نەیویستووە ئەوە بکات، هەر بۆیە پیرلۆی پێ باشترین بژاردەبووە.

بۆ زانین، یوڤی بە دوورخستنەوەی ساریدەبێت بڕی 21 ملیۆن یۆرۆ قەرەبوو بداتە ئەو ڕاهێنەرە.

Back to top button