کوردستان

میسی هاوكاری بۆ منداڵانی كوردستان دەنێرێت

یاریگا: لیۆنێل میسی، یاریزانی ئارجێنتینایی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا ژمارەیەکی زۆر لە یاریی منداڵان و کەرەستەی فێرکاری وەکو هاوکاری بۆ قوتابیانی باخچەی ساوایانی پارێزگای حەسەکەی رۆژاوای کوردستان دەنێرێت.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووە رێکخراوی خێرخوازی لیۆنێل میسی یاریزانی بارسێلۆنا بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی منداڵ پارێزی جیهانی یونیسێڤ هاوکاری منداڵانی باخچەی ساوایانی پارێزگای حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان ناردووە هاوکارییەکەش پێک هاتووە لە زیاتر 50 هەزار کەرەستەی یاریی منداڵان و فێرکاری.

لیۆ ساڵانێکە رێکخراوێکی خێرخوازی دامەزراندووە و ساڵانە هاوکاری منداڵانی ئەو ولاتانە دەکات کە بە هۆی جەنگی ناوخۆ تووشی کێشەی زۆر بونەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button