یاریگا–
یاریزانانی یانه‌ی ریال مه‌درید ئیسپانیا به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست به راهێنانه‌کانیان بکه‌نه‌وه، پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان بۆ کرا.
رادیۆی کادێنا سێری ئیسپانی بڵاویکردووه یاریزانانی شاهانه‌کان بۆ دڵنیا بوون له تووش نه‌بونیان به ڤایرۆسی کۆڤید19، به‌یانی ئه‌مڕۆ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان بۆ کرا و چاوه‌ڕێ ده‌که‌ن سبه‌ی ئه‌نجامه‌کانیان وه‌رگرنه‌وه و دوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌کانیان، سبه‌ی سێ شه‌ممه دووباره پشکنین ده‌که‌نه‌وه بۆ ئه‌وه به ته‌واوه‌تی دڵنیا ببنه‌وه.
ریال مه‌درید شه‌وی هه‌ینی داهاتوو له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی شازده‌ی چامپیۆنزلیگ له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی ده‌بێته میوانی مانچێسته‌ر سیتی.