ئه‌وروپائیتاڵیا

دۆگلاس کۆستا تووشی پێکان بووە

یاریگا
لە یاریی شەوی رابردووی یانەکەی بەرامبەر ئۆدێنیزی، دۆگلاس کۆستا یاریزانی بەڕازیلی خانمە پیرەکە تووشی پێکان بوو و ئەستەمە ئەم وەرزە بەشداری هیچ یارییەکی دیکە بکاتەوە.

ماڵپەری فەرمی یانە ئیتاڵیەکە هەواڵی تووشبوونی یاریزانی یانەکەیانی بە پێکان لە رانیدا پشت راستکردەوە و بڵاویشیان کردووەتەوە ئەو یاریزانە تاوەکو هەفتەی داهاتوو ناتوانێت یاریی بکاتەوە، بەڵام سەرچاوەکانی نزیک لەو یانەیە زانیاریان دەستکەوتووە ئەنجامی دوایین پشکنینەکان دەریان خستووە ئەو یاریزانە بە هۆی پێکانەکەی پێویستی بە سێ هەفتە پشوودان هەیە.

بەم هۆیەوە پێدەچێت کۆستا نەتوانێت بەشداری سێ لە دوایین یارییەکانی ئەم وەرزە بکاتەوە و چارەنووسی بۆ یارییەکەی چامپیۆنزلیگ ئەو کات یەکلایی دەبێتەوە.

Back to top button