ئه‌ڵمانیائیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

دۆگلاس کۆستا دەگەڕێتەوە بۆ یوڤێنتوس

یاریگا- یانەی بایەرن میونخ نایەوێت گرێبەستی دۆگلاس کۆستا بە هەمیشەیی بکات و یاریزانەکەش ڕێی گەڕانەوەی یوڤێنتوس دەگرێتەوە بەر.

فابریزیۆ ڕۆمانۆ، ڕۆژنامەنوووسی بەناوبانگ زانیاریی بڵاو کردۆتەوە کە باڤارییەکان بڕیاریان داوە کرێبەستی کۆستا نەکەن بە هەمیشەیی، بۆیە یایریزانە بەڕازیلییەکە ماوەی بەخواستنی تەواو دەکات و دەگەڕێتەوە تۆرینۆ.

کۆستای تەمەن 30 ساڵ، لە ساڵی 2015 تا ئێستا هاتوچۆی نێوان ئەو دوو یانەیەتی  بۆ یەکەم جار بایەرن لە شاختارەوە گواستیەوە و تا ساڵی 2018 بوو بە یاریزانی یانە ئەڵمانییەکە. پاشان له 2017 بە خواستن ڕووی کردە یوڤی و ساڵی دواتر بە هەمیشەیی گرێبەستی لەگەڵ خانمە پیرەکە واژۆ کرد. دوو ساڵ دواتر بە خواستن نێردرایەوە بۆ بایەرن میونخ.

بابەتی زیاتر

Back to top button