ئیسپانیا

ڤیاڕیاڵ ڕۆشتنی کازۆرلای ڕاگەیاند

یاریگا- یانەی ڤیاڕیاڵ بە فەرمی ڕۆشتنی سانتی کازۆرلای ڕاگەیاند و سەرچاوەیەکیش داهاتووی ئەو یاریزانە ئاشکرا دەکات.

لە پێگە فەرمییەکانی خۆیەوە ژێرئاوییە زەردەکانی ئیسپانیا ڕۆشتنی ناوبرایان ڕاگەیان دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرز. لەگەڵ کازۆرلادا، هاوکات یانەکە ڕۆشتنی برونۆ سۆریانۆشی ڕاگەیاندووە.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاشکرای کردووە کازۆرلا پەیوەندی بە سەدی قەتەریەوە دەکات بەو مووچە دڵبەرەی یانە عەرەبییەکە بۆی خستۆتە روو.

بەوەش کازۆرلا لەگەڵ ژاڤی هێرناندێزی هاونیشتیمانی یەک دەگرنەوە کە پێشتر پێکەوە لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەرگریان لە درێسی ماتادۆرەکان دەکرد.

Back to top button